لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە هەڵبژاردن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە هەر وێستگەیەكی دەنگداندا تەنها لە سەدا پێنجی ئەو هاووڵاتییانەی لەكاتی وەرگرتنی كارتی بایۆمەترییدا پەنجەمۆرەكەیان نەخوێندراوەتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەم، لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوائامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كراوە ، جەختیش كراوەتەوە لە ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لەسەر چەند خاڵێك بۆ رۆژی دەنگدان كە گرنگترینیان ئەوەیە ، لە هەر وێستگەیەكی دەنگداندا تەنها لە سەدا پێنجی ئەو هاووڵاتییانەی لەكاتی وەرگرتنی كارتی بایۆمەترییدا پەنجەمۆرەكەیان نەخوێندراوەتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.
جەخت لەسەر ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییان کرایەوە لەسەر ئەوەی:
1- بردنە ژوورەوەی مۆبایل و ھۆکانی وێنەگرتن بۆ ناو بنکەو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
2- پێویستە نوێنەری کەناڵە ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵیان پێبێت و ڕوماڵ لەو بنکانەدا بکەن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاری کراون.
3- پێویستە چاودێرانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی و چاودێرانی لایەن و قەوارە بەشداربووەکان باجی فەرمیی تۆمارکراوی کۆمسیۆنیان پێبێت.
4- پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی تائێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە، لە زووترین کاتدا بچن کارتەکان وەربگرنەوە، بەپێچەوانەوە مافی دەنگدانیان نابێت.
5- دەوامی فەرمیی لە ھەموو خوێندنگا حکومیی و ناحکومیی و تایبەتەکاندا لە ڕۆژی ١٥ تا ٢١/ ١٠/ ٢٠٢٤ دەوەستێت.
6- ھەر ھاووڵاتییەک داوای گواستنەوەی شوێنی بنکەی دەنگدانەکەی کردووەو گواستنەوەکەی بۆکراوەو نەھاتووە کارتە نوێکەی لە کۆمسیۆن وەربگرێت، لە زووترین کاتدا سەردانی نزیکترین بنکەی دەنگدان بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی.
7- لە ھەر وێستگەیەکی دەنگداندا تەنھا لە سەدا پێنجی ئەو ھاووڵاتییانەی لەکاتی وەرگرتنی کارتی بایۆمەترییدا پەنجەمۆرەکەیان نەخوێندراوەتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









