
پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کێشەی ئەو خانەنیشانەی هێزەکانی 70 نەیانتوانیوە مووجە وەربگرن ئەوەخراوەتە ڕوو، کێشەکە چارەسەر بووە و مووچەکانیان خەرج دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەهات قوباد تاڵەبانی، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دابوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەبڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی 70 كە مووچەکانیان گرفتی هەبوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هێزەکانی 70، دوای ئەوەی لیوا رکن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەکانی 70 داوای لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد مووچەی ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی 70 کە گرفت بۆ مووچەکانیان دروستبوو خەرجبکرێت، قوباد تاڵەبانی وەڵامی داواکەی فەرماندەی هێزەکانی 70 دایەوە و فەرمانیکرد بە خەرجکردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی 70 کە مووچەکانیان گرفتی هەبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتیی دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 پەیوەندی بەوانەوە نییە، هەروەک وتبووی ” کێشەکە یاساییە و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە بە زوترین کات چارەسەری بکات و چیتر ئەرکی دابەشکردنی موچەی ئەو توێژە لە ئەستۆ ناگرین.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








