“کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت بە بێ گەڕانەوە بۆ باڵەکەی دیکە بزوتنەوەکە بووە”

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بڕیارێكی درەنگ وەختدا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕیكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كشانەوەی بزوتنەوەكەی لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێییەكان ڕاگەیاند، بەڵام دیار نییە ئاخۆ ئەو كەسانەی پۆستە حكومییەكانیان وەرگرتووە پابەند دەبن بەو بڕیارەوە یاخود نا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی میدیاكانی بزوتنەوەکەیەوە كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕانی لەهەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان ڕاگەیاند، باسی لەوەشکرد، “ئەو بڕیارە بەشێكە لەداواكاری هاووڵاتیان و گۆڕانخوازان و كشانەوەی گۆڕان بەشێكە لە زنجیرە بڕیارێك كە لە گۆڕانەوە دەدرێن هاوكات خۆمان بۆ ئۆپۆزسیۆن ئامادە دەكەین”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNئەو بڕیارەی ئەم ئێوارەی گۆڕان بە بێ گەڕانەوەبووە بۆ ئەو باڵەی كە خۆیان بە خاوەنی گۆڕان دەزانن و لە گردەكەی زەرگەتە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان لایە و بە باڵی كوڕانی نەوشیروان مستەفا ناسراون.
هەر بە گویرەی زانیارییەكانی SNNتا ئێستا دیار نییە سەرجەم ئەو بەرسە حكومییانەی كە لەسەر پشكی گۆڕان پۆستیان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێییەكان وەرگرتووە پابەند دەبن بەو بڕیارەوە بە دەستهەڵگرتن لە پۆستەكانیان یاخود بە بێ گوێدانە بڕیارەكەی گۆڕان درێژە بەكارەكانیان دەدەن.
بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم پۆستی وەزارەتەكانی دارایی و ئابوری ئاودانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی وەرگرتووە، هاوكات جێگرێكی سەرۆكی هەرێم لە پشكی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە حكومەتە خۆجێییەكان پۆستی پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و چەندین بەڕێوەبەری گشتییان لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وەرگرتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









