وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەواڵێكی كەناڵەكانی پارتی لەبارەی هەڵەبجە بەدرۆ دەخاتەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات یەكێك لە كەناڵەكانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی منەوە لێدوانێكیان بلاوكردووەتەوە كە لەڕاستیدا من لێدوانم بۆ نەداون كە گوایە لە پارێزگای هەڵەبجە ساختەكاری كراوە لەدەنگدان، لەكاتێكدا هێشتا دەنگ دەنگدان بەڕێوە نەچووە.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە بەرژەوەندی خۆیان و حزبەكانیان بەناوی منەوە لێدوان بڵاودەكەنەوە، كە ئەوە پێچەوانەی كاری كۆمیسیۆنە و بۆ ناشیرینكردنی پرۆسەكەیە و دروستكردنی دڵەڕاوكێیە لای دەنگدەران ئەوەش لای ئێمە قەبوڵكراو نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەناڵی K24ی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی منەوە هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە گوایە من لێدوانم بۆداون و وتومە” هەڵدەستین بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەو ساختەكارییەی یەكێتی لە پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی هەڵبژاردن ئەنجامیداوە” لەكاتێكدا هێشتا هەڵبژاردن نەكراوە و منیش لێدوانی لەو جۆرەم بۆ ئەو كەناڵە نەداوە.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەو كەناڵە بەناوی منەوە بڵاویكردووەتەوە سەر لەبەری دوورە لەڕاستیەوە، ئەوەش هەوڵێكە بۆ دروستكردنی بێمتمانەیی لە لەلایەن دەنگدەرەوە بۆ دوورخستنەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەروەها دروستكردنی گومانە لەسەر كارەكانی كۆمیسیۆن و لەمەودواش لێدوان بۆ ئەو کەناڵانە نادەم کە بەناوی منەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









