پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات هەمواری یاسای باری كەسی رەتبكاتەوە

SNN-
پەرلەمانی ئەورپا، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات دەستبەجێ تەواوی هەمواری پێشنیازكراو بۆ یاسای كاروباری كەسێتی رەتبكاتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەرمی، ئەندامانی پەرلەمانی ئەورپا هۆشداریانداوە لە لێكەوتەكانی ئەو هەنگاوە، كە پابەندییە نێودەوڵەتیەكانی پێشیلدەكات لەبارەی مافە بنەڕەتیەكانی ژنان.
پەرلەمانی ئەوروپا، ستایشی ئەو ژنانەی كردووە كە ئیدانەی پێشنیازەكەیان كردووە، ئەندامە ژنەكانی پەرلەمانی عێراقیشەوە، وێڕای رێكخراوە ناحكومیەكان و چالاكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كە دەجەنگن لەپێناو پارێزگاریكردن لە یەكێك لە پێشكەوتوترین یاساكان لەسەر ئاستی ناوچەكە.
پێشیانوایە، یاسای سزادان پارێزگاری یاسای لە ژنان و منداڵانی قوربانی توندوتیژی ناو خێزانەكان ناكات لە عێراق، بەوەش ئەگەر هەمواركردنی یاسای باری كەسی دابڕێژرێت، دەبێتە مایەی جێبەجێكردنی توندتری ئەو یاسایە.
پەرلەمانی ئەوروپا لە بڕیارێكدا كە دوێنی پەسەندیكرد، داوای لە عێراق كرد پلانێكی كاری نیشتمانی پیادەبكات، بۆ نەهێشتنی بەشودانی منداڵان و، بەتاوان ناساندنی دەستدرێژی هاوسەریی و، روبەڕوبونەوەی توندتیژی خێزانی و، پتەوكردنی مافی ژنان و كچان، بەجۆرێك هاوشان بێت لەگەڵ رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نەهێشتی هەموو شێوازەكانی نەهێشتنی جیاكاری دژی ژنان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









