جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پشكی گۆڕان: هیچ پرس و ڕاوێژیكمان پێنەكراوە لەبڕیاری كشانەوە لە حكومەت

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕیارەی شەوی ڕابردوو لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بلاوكرایەوە بە كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت، ئێمە وەك هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی لە ڕاگەیاندنەكانەوە ئاگاری ئەو بڕیارە بووین و هیچ پرس و ڕاوێژێكمان پێنەكراوە، بۆیە من لەكارەكەم بەردەوام دەبم.
شاهین حەمەرەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پشكی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێییەكان بڕیارێكی لەناكاوبوو، چونكە ئێمە لە سەر پشكی گۆڕان پۆستمان وەرگرتووە ئاگاداری وەها بڕیارێك نەبووین و هیچ پرس و ڕاوێژێكمان پێنەكراوە و تەنها لەڕاگەیاندنەكانەوە بەو بڕیارەمان زانیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، من وەك خۆم بڕیارم نەداوە بكشێمەوە و واز لە پۆستەكەم بهێنم، هاوكات چاوەڕێی دۆخەكە دەكەم و بزانم لە ڕۆژانی داهاتوو چی دەگوزەرێت، بەڵام لە پۆستەكەم بەردەوام دەبم، چونكە وەها بڕیارێك پێویستی بە دیراسە و لێكۆڵینەوەی زیاترە نەك بەو جۆرە بە كتوپڕی بڕیاری كشانەوە بدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN تا ئێستا وەزیرەكانی دارایی و ئابوری كاروباری كۆمەڵایەتی پیشەسازی و بازرگانی و چەندبەڕێوەبەرێكی گشتی و ژمارەیەك قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە پابەند بوونی خۆیان بە بڕیاری كشانەوە لە حكومەت ڕاگەیاندووە، تا ئێستاش وەزیری ئاوەدانكردنەوە و پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری هەڵەبجەو چەندین بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییە ئامادەنین واز لە پۆستەكانیان بهێنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









