نوێترین زانیاری لە بارەی درێژكردنەوەی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-علی حەمەسەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، درێژكردنەوەی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە دیاریكراوە و هەر ئەوانیش دەتوانن بڕیاربدەن بە درێژكردنەوەی، بەڵام تا ئیستا هیچ بڕیارێكی لەو جۆرە بوونی نییە و لەكاتژمێر12ی شەوی 15/10/2024 ، بانگەشە كۆتایی دێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو وادەیەی كە بۆ دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن دیاركراوە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و هەر ئەوانیش دەتوانن بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی بدەن یاخود نا، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە بەوجۆرەیە كە وادەی یاسایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان 48 كاتژمێر پێش دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدان كۆتایی پێ دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كۆمیسیۆن پابەندین بە جێبەجێكردنی ئەم كاتەوە و كاتەكەی درێژ ناكرێتەوە ئەو وادەیەی دیاركراوە كە بڕیارە لە كاتژمێر 12ی شەوی 15/10/2024 كۆتایی بهێندرێت بە هەموو جۆرە بانگەشەیەكی هەڵبژاردن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی هەموولایەن و قەوارە سیاسییەكانە دەبێت پابەند بن بەو وادەیە و پێشێلی نەكەن، ئەوەی هیچ لایەنێك تووشی سزای یاسایی نەبێت لە كۆتا ڕۆژەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن، تا ئێستا 26 سەرپێچی و 39 سكاڵا لەسەر هەڵبژاردنەكان تۆماركراون و بەشێك لەوانەش، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری لەبارەیانەوە داوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









