
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێمدایە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمیان بۆ ڕەوانە بكات، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاشكرایدەكات لەم هەفتەیەدا لیستەكە ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراق لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانە لیستی مووچەی مانگی 10 یان بۆ ڕەوانە بكات، بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە وردبینی بۆ بكەن و پاشان پارە ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بكەن، بەڵام تا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی كردووە، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانە بكرێت بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی، راستەوخۆ پارەی مووچەی هەرێم بنێرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، چونكە ئەگەر لەم هەفتەیەشدا لیستەكە ڕەوانە بكرێت ئەوا تا ئەوكاتەی وردبینی دەكرێت كاتی دەوێت و پاشان رێكارەكانی ناردنی پارەش چەند ڕۆژێكی دیكەی دەوێت، بۆیە بەهەموو ئەگەرێك ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە مانگی داهاتوو.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









