ڕۆژانە زیاد لە 70 تۆن هەناری هەڵەبجە هەناردەی بازاڕەكان دەکرێت

هەناری هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بەرهەمی هەناریش پێدەگات، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی هەنار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ئاستێكی باشدایە و بە وتەیلایەنە پەیوەندیدارەكان ڕۆژانە زیاتر لە 70 تۆن هەنار هەناردەی بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 10 هەزار دۆنم زەوی بە باخی هەنار چێندراوە، ئەو ڕووبەرەش ساڵانە نزیكەی 30 هەزار تۆن هەنار بەرهەم دەهێنێت كە بۆ هەر دۆنمێك باخی هەنار زیاد لە سێ تۆن هەنار بەرهەم دەهێندرێت و ساڵانە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا گۆڕانكاریش بەسەر بڕی بەرهەمدا دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەناری هەڵەبجە لە بازاڕەكانی هەرێم خواستێكی زۆری لەسەرە ئەوەش بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی لە هەناری هەڵەبجە هەیە بەهۆی باشی كوالێتی و بەتامی و بەرهەمەکەی.
هەروەها سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیكای عەلوەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: زۆربەی ئەو هەنارەی لە عەلوەی سلێمانییە لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەنێردرێت بەجۆرێك رۆژانە نزیكەی 70 تۆن هەناری هەڵەبجە دەنێردرێتە پارێزگاكانی عێراق، لەنێویاندا بەغدا، هاوكات نرخی كیلۆیەك هەناری مامناوەند بە كۆ 500 دینارە و هەناری زۆرباشیش كیلۆی بە 750 بە كۆدەفرۆشرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









