وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: هەژماری من كۆتایی هاتووە هەوڵی كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان دەدەین

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەبەوەدەكات، هەوڵەكانمان بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین چڕكردووەتەوە ئەوەش بەمەبەستی دەستكردن بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چونكە هەژماری من كۆتایی هاتووە.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN ی راگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئەركی خۆی دەزانێت هەوڵی جددی بدات بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەم ساڵ چارەسەری دواكەوتنی مووچە بكات و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە، بۆئەومەبەستەش لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكاریمان كردووە بۆ كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان چونكە پێویستە تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عێراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە، هاوكات مەبەستیشمانە دانیشتنێكی پەرلەمان تایبەت بكەین بەو پرسە چونكە پرۆژەی “هەژماری من” كۆتایی هاتووە و شتێك نەماوە بەوناوەوە.
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “هەژماری من” پڕۆژەیەكی شەخسییە و تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، بۆیە فراكسیۆنەكەمان بە ئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتایی هاتنی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كە چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









