سەرۆک بافڵ تێچووی نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی لە ئەستۆدەگرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەركی نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆو كاروبارەكان لەلایەن تیمی سەرۆك بافڵ لەئیدارەی گشتی یەكێتی جێبەجێكراون.
د.بەختیار عوبێد، یاریدەدەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بە SNNی راگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو كە یەكێتیی نشتیمانی كوردستان و خودی سەرۆكی یەكێتی ڕۆڵێكی بەرچاوویان هەبووە لە نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكاران، بۆ ئەمساڵیش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بودجەی پێویستی بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تەرخانكرووە، هاوكات كاروبارەكان لەلایەن تیمی سەرۆكی یەكێتی جێبەجێكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاروبارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكان خۆی دەبینێتەوە لە نوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی كۆلێجی تەكنیكی چوارچوار، پەیمانگا تەكنیكی زانستی كۆمپیوتەر، پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، بەشی ژمێریاری لەپەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ، چەند هۆڵێكی وانەوتنەوە لەناو پەیمانگای تەكنیكی دوكان، هاوكات فلتەری گەورەی ئاوی بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی دەربەندیخان دابینكردوە كە سەرجەمیان پێداویستی هەنووكەین بۆ خوێندكاران.
یاریدەدەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارییەوە بودجەی پێویست تەرخان ناكرێت بۆ نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، بۆیە سەرۆكی یەكێتی بەو ئەركە هەستاوە و گەنجینەیەكی ناوەندی لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دروستدەكرێت و بەپێی كاروبارەكانیش پارەی زیاتر بۆ خزمەتی خوێندكاران خەرجدەكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









