دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر هەیە

SNN
دوای هێرشەکانی سوپای ئیسڕایل بۆ سەر چەند دامەزراوەیەکی ئێران، ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران هەیە بە تایبەتی وەڵامەکەی لە هەرێمی کوردستان و هەولێردا بێت بەهۆی ئەوەی فرۆکەکانی ئیسڕائیل بەسەر خاکی هەرێمەوە چوونەتە ئێران.
ئامانج عەزیز شارەزای بواری سەربازی لە لێدوانێکدا ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند: مەبەستی ئێران لەوەی کە فرۆکەکانی ئیسڕائیل لە خاکی عێراقەوە هاتوونەتە نێو خاکی ئێران بۆ بۆردومان، مانای ئەوە نییە فرۆکەکانی ئیسڕائیل لە هەرێمی کوردستانەوە فڕیبن یاخود لە هەر شارێکی دیکەی عێراقەوە، بەڵام ئەوەش روونە کە سەروەری ئاسمانی عێراق بە دەستی ئەمریکاوەیە و بۆ هەر جوڵەیەکی فرۆکەوانی ئیسڕائیلی کرایەوە.
شارەزا سەربازییەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە رەنگە بەشێک لە وەڵامەکانی ئێران لە عێراق و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە هەولێر بێت، چونکە چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان بوونیان هەیە و وەک ئامانجێکی نزیکە دەست ئێران لە تۆڵەی هێرشەکانی گورزی لێ دەوەشێنێت.
وتیشی” پێشتریش بینیومانە کە ئێران چەندین جار هەولێری کردووتەوە ئامانج بە بیانووی لێدان لە بنکەی موسادی ئیسڕائیل و سیخوڕەکانیان، بۆیە ئەگەری لێدان لە هەولێری پایتەختی هەرێم هەمیشە بژاردەیەکی کراوەیە لە بەردەستی ئێراندا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









