“لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان گۆڕانكاری ئەوتۆ لە ژمارەی كورسییەكان روونادات

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەری زۆرە ئەنجامی بەرایی و كۆتایی هاوشێوەبن و هیچ گۆڕانكارییەك لە ژمارەی كورسییەكان ڕوونەدات، جەختیش دەكاتەوە هیچ وادەیەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیارینەكراوە.
عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی راگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەنهجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان سەرقاڵی ئەوەین كە لە نزیكترین كاتیشدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنین، بەڵام وەك كۆمیسیۆن تا ئەمڕۆ هیچ وادەیەكمان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان كوردستان دیارینەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی ئەوەناكەین كە لە ئەنجامی كۆتایی دەنگدان گۆرانكاری گەورە ڕووبدات، چونكە بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی لەبەردەستماندان، ئەنجامی كۆتاییش، هاوشێوەی ئەنجامە بەراییەكانە كە رامانگەیاندووە و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە ژمارەی كورسییەكان روونادات.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان 39 كورسی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، 23 كورسی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ 15 كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، 7 كورسی، بەربژێری پێكهاتەكان 5 كورسی، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی 4 كورسی، كۆمەڵی دادگەری 3 كورسی، بەرەی گەل 2 كورسی، بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان هەریەكەو كورسیییەكیان بەدەستهێناوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









