لە ئەمڕۆوە گەشتیار 3 هەزار دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی وەردەگرێت

د. نەرمین مەعروف
SNN
لە ئەمڕۆوە لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی رەسمی بەو گەشتیارانە دەدرێت کە گەشت دەکەن و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت:” بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 3000 دۆلاری بەنرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت”.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند:” لە ئەمڕۆوە گەشتیاران کە لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەکەن دۆلاریان بەنرخی رەسمی بانکی ناوەندی بۆ دەگۆڕدرێت، بەهاوشێوەی فرۆکەخانەکانی دیکەی عیراق”.
“بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) ئاگاداریکردینەوە بە تەواوبوونی رێکارە کارگێرییەکان، لەمەودوا گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمیشەوە دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار لە مانگێکدا وەربگرن، کە نرخی 1 دۆلار بەرامبەر بە 1320 دینارە لە نووسینگەی بانکی TBI لە فڕۆکەخانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی جیهان بۆ هەمان مەبەست نووسینگە لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەکاتەوە” د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
بانکی بازرگانی عیراقیش لە پەیامێکدا خۆشحاڵی دەردەبڕێت بە کردنەوەی بانکەکەیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و دەڵێت:” ئەم دەروازانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی دۆلارە بە گەشتیاران و لە ئەمڕۆوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی 24 سەعات پێشوازیتان لێدەکەین”.
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA نرخی ئەمڕۆی 100 دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی دراو لە هەولێر و سلێمانی، بە 151.600 دیناری عیراقییە، هەرگەشتیارێک 600 هەزار دینار کەمتر لە نرخی بازاری دراوەکان ئەو برە دۆلارەی لە فرۆکەخانەکان پێدەدرێت.
هەریەک لە د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و د.بریار رەشید پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێ زۆریان دا تاوەکو لەو دوو فرۆکەخانەیەی هەرێمیش دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران بدرێت بەهەمانشێوەی فرۆکەخانەکانی دیکەی عیراق.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









