سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وەڵامی هێرشەکانمان بۆ ئێران حەتمی دەبێت

محمد باقر قالیباف
SNN
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگهیاند، وەڵامی وڵاتهكهی بۆ هێرشی ئیسرائیل “حەتمی و چارەنوسسازە، ئەمریکا، هاوبەش و پاڵپشتی سەرەکیی هەمو تاوانەکانی جەنگی قەوارەی زایۆنیستیە، ئاگاداری دەکەینەوە لە پێویستی سنوردارکردنی ئەم قەوارە نایاساییە”.
محەمەد باقر قالیباف ئهمڕۆ یهكشهممه لە وتارێكدا پێش دەستپێکردنی دانیشتنی گشتیی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، لهبارهی هێرشهكهی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سهر وڵاتهكهی، رایگهیاند، “کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی مافی ڕەوای بەرگری کە لە ماددەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوە بەرگری لە خۆی دهکات و وەڵامی بۆ ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل حەتمی.
قالیباف وتیشی، “قەوارەی زایۆنیستی جگە لە جینۆساید و کوشتنی ژن و منداڵی بێبهرگری لە غەززە و لوبنان هیچ دەستکەوتێکی نییە و ئەمڕۆش لە ئاستی جیهانیدا کەرامەت و ڕێزی نییە”.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئهوهشی وت، “ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی قەوارەی زایۆنیستی دژ بە ئێران لە ئەنجامی بێ توانایی بو و شکستی هێنا، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بە ڕاست دەزانێت کە بەپێی مافی بەرگری ڕەوا وهڵامی ئەم دەستدرێژییە بداتەوە بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە گونجاوەکان”.
ڕونیشیكردهوه، “ئەمریکا، هاوبەش و پاڵپشتی سەرەکیی هەمو تاوانەکانی جەنگی قەوارەی زایۆنیستیە، ئاگاداری دەکەینەوە لە پێویستی سنوردارکردنی ئەم قەوارە نایاساییە و پاڵنانی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی بۆ پێشگرتن لە درێژەی کوشتنی بێتاوان لە غەززە و لوبنان و دورکەوتنەوە لە بڵاوبونەوەی ئاژاوە و نائەمنی لە هەمو ناوچەکەدا”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









