عەلی خامنەیی: هێشتا ئیسرائیل هێز و توانای ئێران ناناسێت

عەلی خامنەیی
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاندووە، ئیسرائیل بەو کارەی هەڵەی کردووە و هێز و توانای ئێران ناناسێت هەر بۆیە دەبێت بەرپرسانی وڵات وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بدەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەم، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دواین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، “دوو شەو لەمەوبەر رژێمی زایۆنی جووڵەیەکی هەڵەی کرد، پێویستە کارێكی وا بکەین رژێمی زایۆنی لە هێز و سوربوونی گەلی ئێران تێبگات.”
ئاماژەی بەوەکردووە، “ئهوان ئێران ناناسن، هێشتا به دروستی له هێز و توانای ئێران تێنهگهیشتوون، هەر بۆیە دەبێت بەرپرسانی ئێران هێزی خۆیان پیشانی ئیسرائیل بدەن.”
لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2024، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند شوێنێکی ئێران دەستپێکرد، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەو وڵاتە کوژران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









