نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست هەڕەشە لە حکومەت دەکات

0
790

SNN

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، حکومەت یاریی بە هەستەکانی مامۆستایانی گرێبەست دەکات وابڕیاربوو لەگەڵ مامۆستایانی هەمیسەییە مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام تاکو ئێستا روون نییە کە کەی مووچەی مانگی 9 کە گرێبەستە وەردەگرن، دەڵێت “حکومەت بە ئەنقەست مووچەکانیان دوادەخات”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەم، عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، مووچەی مووچەخۆران دابەشکرا، بەڕاستی کارێکی زۆر نا ئەخلاقی و نا پەروەردەییە مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەش بکەیت، بەڵام راستگۆ نەبیت لەگەڵ 37 هەزار و 900 مامۆستای وانەبێژدا کە بەحسابی ئێوە بوونەتە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەو داهاتەی کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێدابەش دەکەن .

ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوەی حکومەت گومان و بێ متمانەیی دروست دەکەن لە بیرکردنەوەی ئێمەی مامۆستایاندا لە هەموو بەڵێن و کردارەکانتاندا .

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت “کارێکی زۆر نا ڕەوشتییە لە 27 ی 10ی 2024 دا بیت و کرێی مانگی 9,8,7,ی 2024 نەدرا بێت، کوا بەڵێنە درۆینەکانتان، ئێوە وەک هەمیشە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ ئێمە”.

ئەوەشیخستووەتە ڕوو، “ئەو شایستە ناشایستەیەی کە داتانناوە پێویستە بەزووترین کات دابەشبکرێت مانگەکانی 7,8ی 2024 مانگی 9ی 2024 لەگەڵ وەک گرێبەست دابەشبکرێت وەک یەکەم گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ”.

عەلی رەئوف لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت “ئەگەر ئێوە یاری بەهەستی ئێمە بکەن، ئەوا ئێمەش دەستکراوە دەبین لەهەر چالاکییەک ئەنجامی بدەین لەپێناو بەدەستهێنانی مافی خۆماندا .”

ئەمەلەکاتێکدایە، 25ی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست، رۆژى 26ـی ئەیلولى 2024، وەزیرى پەروەردە واژۆى لەسەر بە گرێبەستکردنى 37 هەزار و 933 مامۆستاى وانەبێژ کرد، لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە یەکى ئەیلولى ئەمساڵەوە.، بەڵام تاکو ئێستا ئەو مووچەیان بەشێوەی گرێەست وەرنەگرتووە، مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشتیان وەک وانەبێژ پێنەدراوە.

هاوکات، مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 18 ملیار دینارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this