لە رووداوێکی نامۆدا فڕۆکەیەک خۆی بە ئامێری گواستنەوەی “توک توک”دا دەکێشێت

ئەو فڕۆکەی خۆی بە توک توکەکەدا کێشاوە
SNN
لە رووداوێکی نامۆدا لە سوودان فڕۆکەیەک خۆی بە ئامێری گواستنەوە لە جۆری “توک توک”دا دەکێشێت و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا و 12 کەسی تریش بریندار بوون.
میدیاکانی سودان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکسەممە 27ی تشرینی یەکەم، لە رووداوێکی نامۆدا کە رۆژی هەینی رابردوو روویداوە فڕۆکەیەک لە جۆری ST-CPJ خۆی بە ئامێری گواستنەوەدا “توک توک” دەکێشێت کە کۆمەڵێک کرێکاری تایبەت بە گواستنەوەی کونجی هەڵگرتبوو، ئەمەش لە کاتێکدا ڕوویدا کە فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی خۆڵ لە ناوچەی ئەلفەشقە ئەلکوبرا لە ویلایەتی گێدەرف نیشتەوە.
لەو رووداوەدا چوار کەس کە لە ناو ئامێری گواستنەوەکە “توک توک”کەدا بوون گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی تریش برینداربوون، ئەم رووداوەش لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا بە نامۆ هەژمارکراوە جونکە پێشتر رووداوی هاوشێوە رووینەداوە.
عەممار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بەرهەمهێنان و سامانە ئابوورییەکان لە ویلایەتی گەیدەرێف ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە ئەرکێکدا بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئافاتێک کە رووی لە باڵندەکانی ناوچەکە کردووە، فڕۆکەکە کاتێک نزیک بوو لە نیشتنەوە، لەناکاو “توک توک” لەسەر ڕێڕەوی فڕین دەرکەوتووە وەک ئەوەی لە شوێنێکی نادیارەوە هاتبێتە دەرەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەو پێکدادانە.


ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
20كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









