عێراق بە فەڕمی یاداشتنامەیەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد

SNN
وتەبێژی حکومەتی عێراق لە یاداشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، داوا دەکات ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەم، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە یاداشتنامەکەیدا سەرکۆنەی ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە قەوارەی زایۆنی لە ئاسمانی عێراقدا ئەنجامیداوە بۆ هێرشکردنەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی 26ـی تشرینی یەکەمی 2024. ”
ئاماژە بەوەکراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ پەیوەندیکردن بە لایەنی ئەمریکی لەبارەی ئەو “پێشێلکارییەوە”، بۆ ئەوەی ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە سەروەری و ئاسایشی عێراق لە بڕگەکانی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی جێبەجێبکات.
هاوکات، حکومەتی عێراقی پابەندیی خۆی لەبارەی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دووپاتدەکاتەوە و کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکان دەکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









