بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی پارەی تر بۆ گەنمی جوتیاران دەنێردرێت

وهرزى دروێنهى گهنم له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی رایدەگەیەنن، فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە بڕێکی تر لە پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم بکرێت.
کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەڕمی یەکێتی راگەیاندووە، “فراکسیۆنی یەکێتیی هەوڵی جددی داوە کە پارەی گەنمی جووتیاران بە زووی رەوانەی هەرێمی بکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت”.
هاوکات، غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکردووە، “هەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڵێنیان داوە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ جوتیاران رەوانە بکەن”.
وتوویەتی: “88 ملیار دینار دەمێنێت پێشبینی دەكرێت بەر لە دەستپێكردنی وەرزی چاندنی دەغڵودانی ئەمساڵ ئەوەش رەوانە بكرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمساڵ نزیكەی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیرا، لە بەرامبەردا پێویستە بەغدا 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام دوای نزیكەی چوار مانگ تەنیا 212 ملیار بە چەند قۆناغێك نێردراوە و هێشتا 228 ملیار دینار ماوە بنێردرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









