“ئێران بە نیازە لە خاکی عێراقەوە هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل”

SNN
ماڵپەڕێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل دەداتەوە کە کردبوویە سەر خاکەکەی و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران، لە هێرشی ئەمجارەیدا بۆ سەر ئیسرائیل خاکی عێراق بەکاردەهێنێت.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دوو گەورە بەرپرسی ئەمریکی بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت رایگەیاندووە، هەڵسەنگاندنە هەواڵگیرییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکەن ئێران لە رێگەی خاکی عێراقەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئێران لەم کارەیدا پشت بە گرووپێکی چەکدار دەبەستێت کە لایەنگری ئێرانە و لە عێراقەوە هێرشەکان ئەنجام دەدەن، ئامانج لەم کارەی ئێرانیش بۆ ئەوەیە هێرشەکانی ئیسرائیل لە خاکی خۆی بهێنێتە دەرەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئێران هێرشە دەکاتە سەر ئیسرائیل.
هاوکات، شەوی رابردوو، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل هەڵەیەکی کردووە و وەڵامەکەمان دەبینێت، کە لە سەرووی چاوەڕوانی و پێشبینییەکانیانەوە دەبێت، وەڵامەکانیش یەکلاکەرەوە و توند دەبێت.
لای خۆشیەوە، عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران باسی لەوەکردووە، لە توانایاندایە بە یەک هێرش هەموو تواناکانی ئیسرائیل بکەنە ئامانج و جەختیشی کردەوە، کە بەدڵنیاییەوە وەڵامیان بۆ هێرشەکەی سەر وڵاتەکەیان دەبێت.
بەرەبەیانی شەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2024 ئیسرائیل هێرشێکی بەربڵاوی ئاسمانی کردە سەر ئێران و بەهۆیەوە دوو ئەندامی سوپای ئەو وڵاتە و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









