شارەزایەکی کەشناسی: ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان باران دەبارێت

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەوری کەڵەکەبووی بە باران و هەورە بروسکە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە دێن و بەرەو گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە دێت و لەو ناوچانە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی 1ی تشرینی دووەم، سالار حاجی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، لە ئێستادا بڕێکی باش هەوری کەڵەکەی بەباران و هەورەبروسکه لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو گەرمیان و کەرکوک و بەشێکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە جوڵەدایە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا لە سنورەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی گەرمیان و ناوەڕاستی عێراق باران و هەورەبروسکەیەی ناوبەناو و لێرەو لەوێیە، ئەمڕۆ هەینی لەبەشێکی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕێک باران ببارێت لەماوەیەکی کورتدا و کەشێکی تاڕادەیەک ساردیش ناوچەکە بگرێتەوە، هاوکات هەندێک کاتیش خێرایی با بۆ ئاستی مامناوەند بەرزببێتەوە.
کەشناسی هەرێمیش رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای سێمانی .
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و ناوچەی جیاجیا دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ڕێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە نزمدەبێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









