“ناكۆكی قوڵ لە نێوان باڵی مەسرو و نێچیرڤان بارزانی هەیە لەسەر ئەو دۆخەی بەسەر هەرێمیاندا هاتووه”

0
975

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین كێشە بووەتەوە بەتایبەت لە بابەتی دواكەوتنی مووچە و هاوكات پابەند نەبوونی هەرێم بە بڕیارەكەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین، ناكۆكی قوڵ لە نێوان باڵی مەسرور و نێچیرڤان بارزانی هاتووەتە ئاراوە میدیای باڵی مەسرور ئامادە نەبوو وتارەكەی نێچیرڤان بارزانی بگوازنەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ، بەهۆی خۆسەپێنی باڵی مەسرور بەسەر بڕیارەكانی حكومەت و نەهێشتنەوەی هیچ دەرفەتێك بۆ نێچیرڤان بارزانی، نیگەرانی قوڵی باڵی نێچیرڤان بارزانی بەدوای خۆیدا هێناوە هەر ئەوەش وایكردووە كە ناكۆكی لە نێوان ئەو دوو باڵەی ناو پارتی دروست ببێت و ئەوەش بەڕوونی لە دەزگا میدیاییەكانی ئەو دوو باڵەی ناو پارتی ڕەنگیداوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ناكۆییەكانی نێوان مەسرور لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی گەیشتووەتە ئاستێك كە لە دیداری مێری كەناڵەكانی مەسرور ئامادە نەبوون وتەكانی نێچیرڤان بارزانی بگوازنەوە، چونكە تاڕادەیەكی زۆر بیركردنەوەی نیچیرڤان بارزانی جیاوازە لەگەڵ مەسرور، نێچیرڤان بارزانی هەستی بەو مەترسیانە كردووە كە بەهۆی سیاسەتەكانی مەسرور بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە.

هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، نێچیرڤان بارزانی تەواو هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی كە پێویستە بڕیارەكانی دادگایا فیدراڵی جێبەجێبكرێن، بەڵام مەسرور لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ئامادە نییە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكات و بەتەواوی ئیرادەی خۆی بەسەر باڵی نێچرڤان بارزانی و بڕیارەكانی پارتی سەپاندووە، ئەوەش نیگەرانی نێچیرڤان بارزانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this