دارا سێکانیانی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕوونە و دەبێت تەوتین لەرێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە بانكیكردن دەبێت لەڕێكەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و بانكی TBIشەش مانگە ئەو بانكە لە هەژماری مندایە بەڵام تا ئێستا دیار نییە چەند فەرمانبەر كارتی بانكییان بۆ كراوە.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران ڕوونە و لەو بڕیارەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە دەبێت تەوتین لە بانكە فیدراڵییەكانەوە بكرێت، هاوكات ماوەی شەشە مانگە بانكی TBIی لە پرۆژەی هەژماری من هەیە بەڵام تا ئێستا دیار نییە چەند فەرمانبەر كارتی بانكییان بۆ كراوە كە تایبەت بەو بانكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو فۆڕمەی كە لە هەژماری من ناوی بانكی TBIی نوسراوە مەرجێك دانراوە كە نابێت ناوی بانكێك دووبارە هەڵبژێریت، ئەوەش وەك فشارێكە بۆ ئەوەی فەرمانبەران نەتوانن بانكی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن، بەڵام تائێستا هیچ داتایەك لەبەردەستدا نییەكە چەند فەرمانبەر هەژماری لەو بانكە بۆ كراوەتەوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی یاسایی كە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامییە لەكاتێكدایە كە كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بە SNN وتووە “سەیرم لێدێت لەم كاتەدا كە هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانكی TBI، ئەمڕۆ ئەوەی راگەیاندووە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من، بۆیە پێویستە هەموولایەك ئەو ڕاستیە بزانن، كە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدرالی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواكاری مووچەخۆرانی هەرێمە.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









