
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی رایگەیاندووە، تاران هۆشداریداوە لەوەی هێرشێکی چڕ و ئاڵۆز بکاتە سەر تەلئەبیب و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازە خاکی عێراق بەکاربهێنێت.
رۆژنامەی وۆڵسترین جۆرناڵی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسانی ئێرانی و چەند وڵاتێکی عەرەبییەوە ئاشکرای کردووە، وەڵامی ئەمجارەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە چەکی بەهێزتر دەبێت و رەنگە دامەزراوە سەربازییەکان توندتر لە جاری پێشوو بکاتە ئامانج.
لەبارەی وادەی هێرشەکەوە رۆژنامەکە رایگەیاندووە، هێرشەکە دوای تەواوبوونی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەبێت، بەڵام پێش دەستبەکاربوونی سەرۆکە نوێیەکە.
کاربەدەستێکی ئێرانی بە رۆژنامەکەی وتووە،”سوپاکەمان ئەندامی لەدەستداوە، بۆیە پێویستە وەڵام بدەینەوە، ئێران دەتوانێت خاکی عیراق بۆ بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکە بەکار بهێنێت و ئەگەری هەیە دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج، بەڵام توندتر لە جاری پێشوو.”
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی شەممەی رابردوو هۆشداریدا لە وەڵامێکی”ددان شکێن”، هاوکات “مەسعود پزیشکیان” سەرۆکی ئێران وتی، وڵاتەکەی بۆ هێرشی ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
19كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









