کاریگەرییە راستەوخۆکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر دۆخی عێراق

کامالا هاریس، دۆناڵد ترەمپ
SNN
محەمەد تەمیمی، توێژر و چاودێری سیاسی عێراق، باس لە کاریگەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق دەکات و ئەو ئەگەرانە لێکدەداتەوە کە بە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکارتییەکان چ دەرئەنجامێکی دەبێت لەسەر رەوشی وڵاتەکە.
تەمیمی دەڵێت، لەکاتی ئێستادا خواستێکی گەورە هەیە بۆ زیادکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لای هەموانیش ئاشکرایە کە هیچ کەسێک هێندەی ترەمپ دژی ئێران نییە، ئەمەش یەکێکە لەو بەڵێنانەی کە کۆمارییەکان لە کامپینی هەڵبژاردنەکانیان باسی لێوە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان فشاریکی نوێ دەبێت لەسەر حکومەتی عێراق، چونکە هەمیشە لە پێشتردا ئەوەمان بینیوە کە کابینەی کۆمارییەکان هەمیشە مایەی فشار و دڵەڕاوکێ بوون بۆ عێراق لە هەر روویەکەوە بێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، بە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە باڵە سەربازییە شیعییەکانی عێراق دەهێنیت بەتایبەت حزبوڵای عێراق، وە پێشترین کاتێک کە سەرۆکی ئەمریکا بوو بەردەوامبوو لە هێرش بۆ سەریان و کوشتنی فەرماندەکانیان لە نێو خاکی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خودی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی جەنگی ئیسڕائیل غەززوە و ئیسڕائیل لوبنانەوە دەکوڵێت، ئەوەش لەیاد نەکەین، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسدارانی ئێڕان و ئەبوبەکر بەغدادی، لە کاتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ کوژران، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی عێراقە و بە دڵنیاییەوە کۆمارییەکانی ئەمریکا دەستدەخەنە کاندیدەکانی سەرۆکوەزیرانی و سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ئەمیش دووبارە رەنگە ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنەکانی لێ بکەوێتەوە، چونکە هەمیشە کۆمارییەکان توندتر کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هەژموونی ئێران لە نێو خاکی عێراق بەتایبەتی کەمبکەنەوە و بەشێوەیەکی گشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیش.
تەمیمی وتیشی” دەرچوونی کاندیدی دیموکارسییەکان کە کامالا هاریسە، رەنگە نەک بۆ عێراق بەڵکو بۆ ئەمریکا و هەموو جیهان نوێ بێت، چونکە بۆ یەکەمجارە ژنێک ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، راستە سیاسەتە گشتییەکانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکارسی نەگۆڕە، بەڵام هەمیشە دۆخی عێراق لە سەردەمێک کە ئەمریکا سەرۆکێکی دیموکراسی هەبووبێت جێگیرتروو بێ کێشەتر بووە، واتا گەر کامالا هاریس ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، درێژکراوەی هەمان سیاسەتی جۆو بایدین سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەبێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی ئەمریکا دەستپێبکات و کۆشکی سپی لە چاوەڕوانی 47مین سەرۆکی ئەمریکادایە کە ئایا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دەبێت یاخود کامالا هاریس یەکەم سەرۆکی ژن دەبێت لە مێژووی ئەمریکا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









