“یەكێتی بە ستراتیژێكی نوێوە هەنگا و بەرەو پێكهێنانی حكومەت دەنێین”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت كابینەی داهاتووی حكومەت وەك كابینەی ئێستا بەردەوامبێت، بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی سیاسەتی خۆسەپێنی ڕەتدەكاتەوە و بە ستراتیژێكی نوێوە هەنگاو بەرەو پێكهێنانی حكومەت دەنێین.
مەلا كەریم شوكر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەSNN ی راگەیاند: بەپێی ئەنجامی دەنگدان هیچ لایەنێك ناتوانێت بەتەنها حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان پێكبهێنێت، بەڵكو شەراكەتی نێوان لایەنەكانی دەوێت، بۆ ئەمەش یەكێتی كە هێزێكی كاریگەرە لەهەرێم و عیراق و تەنانەت ناوچەكەش، گۆڕانكاری لە ئەدای حكومەت و حكومەتێكی بێ بەجیاكاری و خۆسەپێنی و بڕیاری شەخسی دەوێت، كە ئەمەش داواكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی خزمەتكردنی خەڵكە و ناكرێت كابینەی داهاتووی حكومەت وەك كابینەی ئێستابێت و لە جیاكاری و خۆسەپێنی بەردەوامبێت، بەڵكو یەكێتی ئەو سیاسەتەی رابردوو رەتدەكاتەوەو حكومەتێكی خزمەتكاری خەڵكی بۆ كابینەی داهاتوو دەوێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ستراتیژێكی نوێوە هەنگا و بەرەو پێكهێنانی حكومەت دەنێت و نایەوێت ئەزموونی حوكمڕانییە تاكڕەوەكەی رابردوو دووبارە ببێتەوە، بۆیە هەوڵی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی بەرپرسیارە بەرامبەر هاووڵاتییەكانی، كە ئەمەش داواكاری خەڵكە و دەبێت لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا تەواو رەنگبداتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









