
کەلوپەلی ئەو سێ راوچییەی دەستگیرکراون
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی داستانی سلێمانی رایگەیاندووە، سێ راوچی لەسەر راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیرکردووە، دەڵێت “راوچییەکان رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبنەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر بۆ سنوورى گوندى (تووتەقەڵ ) توانیان سێ راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى باڵندەى کێوى بوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەو هەڵمەتەدا توانیان دەستبەسەر چوار لایتى دەستى و دوو تۆڕ و 9 باڵندەى سویسکەدا بگیرێت و دواتریش باڵندەکان جارێکى تر گەڕانەوە سرووشت و ئازادکران.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە راوکردنى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان بە هەموو جۆرێک دووربکەونەوە، چونکە قەدەغەیە و هەر کەسێک راوبکات رووبەڕوى یاسا دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









