
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی توركیا بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر لە سنووری پارێزگای دهۆك هاتوونەتە ناوخاكی هەرێمی كوردستان و سەدان بنكەو بارەگای سەربازییان دامەزراندووە، لەهەمان كاتیشدا دەستیان كردووە بە بڕینەوە و تاڵانكردنی دارستانەكانی ئەو ناوچانە و بارهەڵگرەكانی توركیا دارە بڕاوەكانی ئەو ناوچانە بەرەو توركیا دەگوازنەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشتبەستن بەو زانیاریییانەی كە لەهاووڵاتیانی سنووری پارێزگای دهۆک وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، توركیا تەنها بە هێرش و لەشكركێشییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان نەوەستاوە كە بە سەدان هاووڵاتیی مەدەنی تێدا شەهید و برینداربن، بەڵكو لە تێكدانی سروشت و ژینگەكەشی بەردەوامە، بەجۆرێك دەستیكردووە بە بڕینەوەی سەدان دۆنم لە دارستانی سروشتی ئەو ناوچانەی كە داگیركردوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی سوپای توركیا هەڵدەستن بە بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، ڕاستەوخۆ چەند بارهەڵگرێكی گەورەی توركیا دێن و ئەو دارانەی كە بڕاونەتەوە بەهاوكاری پارتی دەگوازنەوە بۆ ناوخاكی توركیا و دارەكان بەتاڵان دەبەن.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە سوپای توركیا بە چڕی لە ناوچەی بەرواری باڵا و دەوروبەری دەستكردووە بە بڕینەوەی دارستانەكانی ئەو سنوورە و گوندنشینانی سنوورەكەش نیگەرانن لەو كارەی سوپای توركیا، بەڵام بەپرسانی ئیداری ناوچەكە بەتایبەت بەرپرسانی پارتی بە گوندنشینانیان ڕاگەیاندووە كە بێدەنگ بن و هیچ كاردانەوەیەكیان نەبێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









