بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆكوەزیران و هەموولایەنەكان دەبێت پابەندبن بەبڕیارەكانی دادگای فیدراڵی

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایین و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە لێكدانەوەی جیاوازیان بۆبكات بەڵكوو دەبێت هەموو لایەك بەسەرۆكوەزیرانیشەوە پێوەی پابەند ببن.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانمان بە ئاراستەی جیبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كۆبووینەتەوە بەتایبەت سەرۆكوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی، هاوكات واژۆی 138 پەرلەمانتارو سەرۆك فراكسیۆنمان ئاراستەی ئەو لایەنانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاری ئێمە و ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژۆیان لەسەر یاداشتێكی ئێمە كردووە بۆ ئەوەیە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرجەم لایەنەكانی دیكە پابەند بكەین بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات داواكاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانمان گەیاندووەتە سەرۆكوەزیران بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانكە فیدرالیە حكومیەكانەوە.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكانی داگای فیدراڵی بڕیاری یەكلاكەوە و كۆتایین و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە لێكدانەوەی جیاوازیان بۆبكات بەڵكوو دەبێت هەموو لایەك بەسەرۆكوەزیرانیشەوە پێوەی پابەند ببن، هاوكات لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش ئەوە هاتووە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكرێت، بەبێ ئەوەی بە یەك وشەش باسی پرۆژەی هەژماری من بكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









