ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆبووەتەوە لەوانە پرسی مووچە

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک لە كۆبوونەوەدایە، لەوانە پرسی مووچە و هەناردەی نەوت و سەرژمێری گشتی تاوتوێدەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا لە بارەی چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتییان و حکومەتەوە گفتوگۆ دەکەن.
بەپێی كارنامەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لە سێ بڕگە پێكهاتووە كە لە بڕگەی یەكەمدا، تاوتوێی خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عیراق دەكرێت كە بڕیارە لە 20ی تشرینی دووەمدا ئەنجامبدرێت.
بڕگەی دووەمیش، تایبەتە بە تاوتوێكردنی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەوبارەیەوە.
لە تەوەری سێیەمدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی دۆخی دارایی و مووچە و ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران و ئەو رێكارە نوێیانەی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی مووچەی مانگی 10ەوە دەكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









