
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە مانگی 12بارانبارین بەرێژەی 50 تا 100 ملم کەمتر ئەبێت لە تێکرای مامناوەندی بارانبارینی 1981-2010 واتا مانگێکێ وشک ئەبێت کەمترین ماوەی مانگەکە بارانی تێدا تۆماردەکرێت .
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی زانیاری لەبارەی کەشوهەوای مانگی 12 بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” لەو مانگەدا بارانێکی کەمدەبارێت و پلەی گەرمی 2 تا 4 پلە لەسەروو تێکرایەکانی 1981-2010 ئەبێت واتا مانگێکی زۆر سارد نابێت نیمچە بەھارێک ئەبێت، هەروەها تێکرای پەستانی بەرگەھەوای سەرەوە بەرزترە لە ئاستی ئاسایی ئەمەش بەمانای ئەوە دێت ناوچەکە زیاتر لەژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆدا ئەبێت و تێکرای پەستانی زەمینی لە ئاستی ئاساییە ئەمەش بەواتای ئەوە دێت مانگێکی سارد نابێت”.
دەشڵێت:”پلەی گەرمی ڕووی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست لەبەرزی سەروو تێکرایەکانی ئەمێنێتەوە ئەمەش کاتێک سودی ئەبێت کە پێشبینیەکانی سەرەوە بەو شێوەیە نەبێت بەواتا لەم کاتەدا سودی نابێت ھەرچەند گەرم و وزەی زۆرە”.
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایدا لەوانەیە پێچەوانەکەشی رووبدات و ھیچ پێشبینیەک لەم کاتەدا رێژەی دروستی ناگاتە لە 50% بۆیە ئاگاداربن ھیچ زانیاریەکی دوورمەودا جێگای متمانە نیە ھەیە زۆر بەدڵنیایەوە باسی مانگێک و چەند مانگێک و چەند وەرزێ یان چەند ساڵێک دەکات ئەمانە ھەمووی فریودانی ئێوەیە تا ئێستاش دیار نییە ئەمساڵ وشکە ساڵی ئەبێت یان ساڵێکی باش ئەبێت ھەموو ئەمانە نادیار و ناروونن وە کەشی ئەمساڵ بەجۆرێکە ھەفتانە و مانگانە جیاوازی زۆر دروستەبێت لە وشکی درێژخایان و ماوەی درێژخایانی باراناوی ئەمەش خۆی بەشێکە لە نیشانەی وشکە ساڵی
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









