
SNN-
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردهوه، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا قسەی کردوە و باسیان لە شەڕی ئۆکرانیا کردوە، ترەمپ داوای لە پوتن کردووە کە شەڕی ئۆکرانیا پەرهپێنهدات.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری کەسانی ناو کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە و ترەمپ بونی گەورەی سەربازی ئەمریکای لە ئەوروپا بەبیر پوتن هێناوەتەوە، هاوكات ئارەزوی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی زیاتر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆزینەوەی “چارەسەرێک بۆ شەڕی ئۆکرانیا بەمزوانە”.
ستیڤن چیونگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ترەمپ، کاتێک پرسیاری لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کرد، وتی، “ئێمە لێدوان لەسەر پەیوەندییە تایبەتییەکانی نێوان سەرۆک ترهمپ و سەرکردەکانی دیکەی جیهان نادەین”.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێشتر ئاگادارییەکیان لە پەیوەندییەکەی نێوان ترەمپ و پوتن پێنەگەیشتوە و بەوهۆیەوە ناتوانن پشتیوانی یان ناڕەزایەتی دهرببڕن.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە (6ی 11ی 2024) لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش قسەی کردوە و ڕایگەیاندوە کە پاڵپشتی کیێڤ دەکات.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، کۆشکی سپی بەنیازە پاشماوەی ئەو شهش ملیار دۆلارە خەرج بکات کە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا پێش دەستبەکاربونی ترەمپ وەک سەرۆکی ئۆکرانیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا تەرخانکراوە، هۆشداریشیدا لە مەترسییەکانی سەر جیهان لە کۆتاییهێنان بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ.
سولیڤان باسی لهوهشكردوه، سەرۆک جۆو بایدن لە میانی کۆبونەوەکەیاندا ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، لەگەڵ ترەمپ، گرنگترین پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ دەکات..
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









