ئەمڕۆ كۆمیسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەداتەوە

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، تا ئێستا وەڵامی 40 تانەمان داوەتەوە كە لەلایەن لیست و كاندید و لایەنە سیاسییەكان لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان تۆماركرابوو هەر ئەمڕۆش وەڵامی سەرجەمیان دەدەینەوە كە ژمارەیان 41 تانەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆی ئەو 41 تانەیەی كە لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوون، تا دوێنێ وەڵامی 40 تانەمان داوەتەوە و ئەمڕۆش وەڵامی تانەكەی دیكە دەدەینەوە و بەوجۆرەش كۆتایی بە وەڵامی تانەكانی لایەنە سیاسییەكان دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی یاسای كۆمسیۆن دوای وەڵامدانەوەی تانەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، دواتر دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەكان لە ماوەی 10 رۆژی كاركردندا یەكلادەكاتەوە و دواتریش ئەنجومەنی كۆمیسیاران ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 20ی مانگی ڕابردوو، چەند لایەنێكی سیاسی ئەنجامەكانیان ڕەتكردەوە و پێیان وابوو كە ساختەكاری كراوە، هاوكات كۆمەڵی دادگەریش بڕیاریداوە كە نەچنە پەرلەمانی كوردستان و كورسییەكانیان بۆ لایەنەكانی دیكە جێبهێڵن كە ژمارەیان سێ كورسییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









