“رێكەوتنەكەی هەژماری من و بانكی TBI دوورو نزیك پەیوەندی بە تەوتینەوە نییە”

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوەدەكات، هەركاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەخۆرانی هەرێم فۆرمی تەوتین تەنها لە بانكی (تی بی ئای) پڕ بكەنەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكەوتن مووچەی هەرێم بۆ ئەو بانكە بنێردرێت ئەوە دەبێتە تەوتین، بەڵام بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕێکكەوتنی بانكی TBI لەگەڵ هەژماری من تەنها ڕێكەوتنێكی ئاسایی نێوان بانكەكانە بۆ كارئاسانی مامەڵە بازرگانییەكانە.
بێستون سابوراوایی چاودێری سیاسی بە SNNی ڕایگەیاند: بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەو ڕێکكەوتنەی بانكی TBIی كە بانكێكی حكومی عێراقیە لەگەڵ “هەژماری من” كردوویەتی تەنها ڕێكەوتنێكی ئاسایی نێوان بانكەكانە بۆ كارئاسانی مامەڵە بازرگانییەكان و هاتوچۆی چالاكییە داراییەكان لە سنورێكی دیاریكراودا ئەو ڕێكەوتنە لە دوور و نزیك پەیوەندی بە تەوتینەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەخۆرانی هەرێم فۆرمی تەوتین تەنها لە بانكی (تی بی ئای) پڕ بكەنەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكکەوتن مووچەی هەرێم بۆ ئەو بانكە بنێردرێت ئەوە دەبێتە تەوتین، یاخود ئەگەر بانكی رافیدەین و ڕەشیدیش لە هەرێم لقیان كردەوە ئەوكات مووچەخۆران سەرپشك دەكرێن لە پڕكردنەوەی فۆرمی پێدانی مووچەكانیان لە هەر كام لەو سێ بانكە تۆمار بكرێت.
وتەكانی ئەو چاودێرە سیاسییە لەكاتێكدایە كە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت و بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین لقەكانیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









