“بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بەبڕیاری تەوتین تا ئێستاش گرفتەكانی مووچە بەردەوامییان هەیە”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە بارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران هەر ئەوەش وایكردووە كە گرفتی دواكەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی هەبێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: ئەوكاتەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەرچوو لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە فیدراڵییەكان، دەبوو حكومەتی هەرێم ئەوە بە دەرفەتێكی زێڕین بزانێت بۆئەوەی بەهۆی ئەو بڕیارەوە گرفتی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكات، بەلام بەداخەوە حكومەتی هەرێم بەو بڕیارەوە پابەند نەبوو تەنها یاری بەكات كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك بانكی TBIی یان هەر بانكێكی دیكە دێتە ناو هەژماری من ئەوە ناچێتە چوارچێوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، چونكە ناوی هەژماری منە و لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش دەڵێت دەبێت لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكرێت باسی هەژماری من نەكراوە، بۆیە باشترین ڕێگا ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق یو لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دانیشتنێك ئەنجام بدەن و چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەم بابەتە بدۆزنەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەبوو حكومەتی هەرێم هەموو سەری مانگێك لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا بكات، بەڵام بە بڕیارەكەی خۆیشانەوە پابەند نابن هەموو مانگێك چەند هەفتەیەك بەسەر سەری مانگ تێدەپەڕێت پان لیست دەنێرن، كاتنێكیش دەینرێن پڕە لەهەڵە و كەمووكورتی، هەر ئەمەش وایكردووە ئێستا مووچەی مانگی 10 دوابكەوێت دیاریش نییە كەی پارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









