ئەمڕۆ ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە وەک بژمێر لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا کاردەکەن

سەرژمێری گشتی
SNN
ئەمڕۆ ناوی زیاتر لە 15 هەزار كەس وەك بژمێر بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی رادەگەیەنرێت، كە پێشتر فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی دووەم، شوان جەبار، یاریدەدەری سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمڕۆ ناوی بژمێرەكان رادەگەیەنرێن، کە بۆ ئەو پڕۆسەیەش پێویستیان بە 15 هەزار کەسە.
ئاماژەی بەوەکردووە، و زۆربەی كێشە تەكنیكییەكانی تایبەت بە پڕۆسەی سەر ژمێری گشتی چارەسەر کراون و ناوی بژمێرە وەرگیراوەکانیش رادەگەیەنرێت.
هاوکات، پێشتر نزیكەی 61 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان فۆڕمیان بۆ كارمەندی بژمێر لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان پڕكردبووەوە لە کاتێکدا پڕۆسەکە پێویستی بە تەنها زیاتر لە 15 هەزار كەسە.
وابڕیاریشە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمدا کە دەکاتە چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت و ئەو دوو رۆژەش قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت، هاوکات دوای شەش هەفتەش لە سەرژمێریکردنەکە ئەنجامەكەی رادەگەیەنرێت جگە لە ناوچە جێناكۆكەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









