راگەیەندراوێک لە نووسینگەی سودانییەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەران

سودانی
SNN-
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و سەرژمێری گشتی کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کردووەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لەرێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە و لە کاتی خۆیدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی هەرێمی کردووە و جەختی لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی لە هەرێم و گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ هەرێم و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردووەتەوە.
دەشڵێت:” لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و رێکخستنی کراوە بەجۆرێک خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بکات، هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتی و هەوڵەکان بۆ سەرخستنی سەرژمێرییەکە کراوە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









