
باران بارین
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن زستانێکی سەخت بەڕێوەیە راست نییە، دەڵێت “زستانی ساڵانی رابردوو دووبارە نابێتەوە و ئەو سەرما و بەفربارینەی رابردوو نایەتەوە”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاند، هەندێک کەس خەڵکیان ترساندووە کە گوایە زستانێکی سەخت بەڕێوەیە ئەمە راست نییە و زستانی سەختی ساڵانی رابردوو بە ئاسانی دووبارە نابنەوە بەتایبەت لە رووی سەرما و بەفربارینەوە.
لەبارەی بارانبارینەوە ئاشکرایکردووە، “سەرەتای زستان ئەگەری ناڕێکبوونی بارانبارین دەمێنێت ڕەنگە نائومێدیەک لای بەشێک لە خەڵکی دروستبکات بەڵام دواتر چاک دەبێتەوە و ناوەڕاستی زستان باش دەبێت.”
ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ وشکەساڵییەک لەئارادا نییە، وەرزی دابارینی زستان لە ساڵەکانی 2022 بۆ 2023 باشتر دەبێت، دەڵێت “لە دەوروبەری مانگی دوو بەولاوە بارانێکی باش دەبارێت”.
سەبارەت بە بەفربارین لە وەرزی ستاندا ئەو شارەزای کەشناسە دەڵێت، “وەرزی دابارینی ئەمساڵ بەهەر سێ وەرزەوە بەگشتی سارد دەبێت، چونکە ساڵی لانینایە و ساڵانی لانینا بەگشتی ساردترە لەساڵانی تر، بەگشتی بەفربارین لە زستانی ئەمساڵدا لە پار ساڵ زیاتر دەبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









