ژینگەی هەولێر یەكێكە لە ژینگە مەترسیدارەكان كە بۆ ژیانكردن گونجاو نییە

ئاسمانی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی زۆری ئەو پاڵاوگە و كارگانەی كە لە نزیك شاری هەولێر و دەوروبەرییدا هەن و هاوكات زۆری ئۆتۆمبێل لە ناو سەنتەری شارەكە، وایكردووە كە ڕێژەی تەنۆلكە مەترسیدارەكان لە بەرگەهەوای هەولێر لەسەر و سێ ئەوەندەی ستانداری جیهانییەوە بێت و شارەزایەكی ژینگەیش دەڵێت ئەگەر چارەسەرێك نەدۆزرێتەوە ژیانكردن لەهەولێر مەترسی تەندروستی زۆر دەبێت.
سوبحان محەمەد، شارەزا لە كاروباری ژینگەیی بە SNNی ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئەو بەدواداچوون و داتایانەی كە لەبەردەستدان لەسەر ژینگەی شاری هەولێر دەركەوتووە كە ڕێژەی تەنۆلكە وردەكان لە بەرگەهەوای شاری هەولێر زۆر بەرزە و لە ئاستێكی مەترسیداردایە، بەجۆرێك بەگوێرەی ستانداردی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت لە 24 كاژێردا رێژەی تەنۆلكە وردەكان لە بەرگە هەوای هەر شارێك 15 پلە بێت، بەڵام لە هەولێر رێژەكە زیاتر لە سێ ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە كە 50 پلەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری زۆری ئەو تەنۆلكە زیان بەخشانە لە بەرگەهەوای هەولێر بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە كە ژمارەیەكی زۆر كارگە و پاڵاوگە و رێژەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل، پڕۆژە پیشەسازییەكان و لە نێو سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەریدا هەن کە وایكردووە رێژەی گازە زیان بەخشەكان زیاتربێت لە رێژەی ستاندارد و ئەمەش وایكردووە ژیانكردن لە هەولێر لەژێرمەترسی تەندروستیدا بێت.
ئەو شارەزایەی بواری ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، تەنۆلكە وردەكانی وەك گۆگردی ئەمۆنیا، دووانە ئۆكسیدی نایترۆجین، كادمیۆم، كاربۆنی رەش، دووانە ئۆكسیدی گۆگرد لە بەرگەهەوای شاری هەولێر بەڕێژەیەی زۆر بەرز بوونیان هەیە كە زیانە تەندروستییەكانیان دەبێتە هۆی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان تێكدەدات و مەترسی گیانلەدەستدان زیاد دەكات، هاوكات دەبنە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و هەناسەتەنگی زیاد دەكات و زیان بەسییەكان دەگەیەنێت، هاوكات كاربۆنی رەشی ئەو گازانە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دیكەی دڵ زیاد دەكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









