“بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم هەڵەبجە وەك قەزا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم بەتایبەت دەستەی ئاماری هەرێم وایكردووە كە لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا حكومەتی عێراقی هەڵەبجە وەك قەزایەكی سەر بە پارێزكای سلێمانی هەژمار بكات، لە كاتێكدا هەر خودی حكومەتی عێراقی چەند ساڵێكە وەك پارێزگای مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە كردووە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێكە حكومەتی عێراقی وەك پارێزگایەكی سەر بەخۆی مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجەدا كردووە و لە پرۆژە یاسای بودجە حسابی پارێزگای بۆ كراوە و هەروەها بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراقی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە هەڵەبجە و هەروەها فۆڕمی خۆراك و كۆدی تایبەتی بۆكراوە و چەند بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆكراوەتەوە كە دەبێت لە ئاستی پارێزگاكاندا بێت، بەڵام بۆ سەر ژمێری وەك قەزایەكی سەر بە سلێمانی مامەڵەی لەگەڵ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیانووی حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی كە هەڵەبجە وەكو قەزا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ئەوەیە هێشتا لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەدراوە، بەڵام دەكرا لە سەرژمێریدا وەك بازنەیەكی سەر بەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت تا ئەوكاتەی لە پەرلەمان ئەو بابەتە یەكیلای دەبوویەوە، بۆیە ئێمە نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پلاندانان كردووە كە هێشتا كات لەبەردەستداوە وپێویستە هەڵەبجە وەكو پارێزگامامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمە چونكە نەدەبوو هەر لەیەكەم ساتەوە بەوە ڕازی ببن هەڵەبجە وەك قەزا مامەڵەی لەگەڵ بدرێت بەڵكوو وەك فشار هەڵەبجە بكرایە بە بیانوو بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقی بهاتیایە ژێرباری داواكارییەكانی كورد بۆ ئەوەی سەر ژمێری بكرێت بەڵام ئەوە نەكرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









