نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، بۆ ئەمساڵیش داوای بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارمان كردووە بۆ چاكسازی زانكۆكان و دەرماڵەی خوێندكاران، بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە و تەنها ماوەتەوە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەرببڕێت.
د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ خوێندنی ئەمساڵیش داوای بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینارمان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی لە چاكسازیی زانكۆكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران خەرجی بكەین، هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی بۆچوون ڕەوانەی وەزارەتی داریی هەرێمیان كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەكە داوە و ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر بدات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، هاوكات ساڵی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیران بەهەمان شێوە بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ چاكسازی لە زانكۆ و بەشە نێوخۆییەكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران خەرج كرد.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، لەو پارەیە پێنج ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دەبێت، بەجۆرێك بڕی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی ناو شارمانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار دەبێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









