ئەگەر بە هەڵە وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری بدرێتەوە غرامە و بەندکردنی دەبێت

تیمی سەرژمێری
SNN
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ئەگەر هە هاووڵاتییەک بە هەڵە وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری گشتیی بداتەوە، بەگوێرەی یاسا سزایی حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەردەکرێت تەنانەت بڕی 10 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
هاوڕێ تۆفیق، شارەزای بواری هەڵبژاردن و راپرسی لە نووسینێکدا رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاووڵاتی زانیاری درۆی بە مەبەست پێشکەش کرد، بەپێى یاسا زیندانی دەکرێت و بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت و لەگەڵیدا سزادانی دارایی دەدرێت، کە لە پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى دەستەى ئامار، ئەو کەسەى رێگرى بکات لە پڕۆسەی سەرژمێرییەکەدا سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەى سێ ساڵ و سزاى دارایشى بەسەردا دەسەپێنرێت کە لە سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
جەختیکردووەتەوە، رەوەندى کوردستانى و عێراقى کە بە دنیادا بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش هاوشێوەی ناوەوەی وڵات پاش سێ مانگی تر، لە رێگای کونسوڵخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات تۆمار دەکرێن و هیچ بەدگومانی و دوو دڵییەکی ناوێت.
دەقى نووسینەکەى هاوڕێ تۆفیق کە لە فەیسبوکى خۆى بڵاوى کردووەتەوە
سزاکانی سەرژمێری چین؟
لە ماوەی دوو هەفتەی پێشوودا ،پاش بێنەو بەرەیەکی زۆر ،گفتوگۆی گەرم و دانوستانی بەردەوام لە نێوان هەرێم و عێراق، بەشێکی باش لە داواکارییەکانی هەرێم جێبەجێکران، جگە لە یەک خاڵیان نەبێت ، هەرێم ئەیویست کە بە گوێرەی کارتی نیشتمانی ، هاوڵاتیان لەسەر شوێنی ئەسڵییان تۆمار بکرێن، نەک ئەو شوێنەی کە لەرۆژی سەرژمێری لێی ئەبن و پاشان لیژنەی هاوبەشی عێراق و هەرێم هەڵبستن بە بەراوردکردنی داتاکان و ناوەکان بگەرێننەوە بۆ سەر شارەکانیان ، لە کۆتایدا لەگەڵ هەندێک دوو دڵی ،هەرێم یەکلایی بوە کە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ ی ئەم مانگە، بەشداری سەرژمێری گشتی ئەکات . لە راستیدا رۆژانی کەم ماون بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری، هەقی خۆی بوو کە هەڵمەتێکی میدیایی باشی بۆ بکرایە، بەڵام بەهۆی دوو دڵی حکومەتی هەرێم لە بەشداریکردنی سەرژمێری و بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، هیچ گرنگیەکی میدیایی پێنەدراوە . بۆیە خەڵکی پرسیاری زۆری هەیەو چاوەڕێی وەڵامن، پوختەی سەرنج و زانیارییەکان:
١: ماوەی ڕۆژانی سەرژمێری(١٥) پانزە ڕۆژە، نەک(٢)دوو رۆژ.
بەروارەکانی ٢٠ و ٢١ ی ئەم مانگە کە کراون بە پشووی رەسمی و قەدەغەی هاتوچۆیە. ئەو دوو ڕۆژە تیمی ژمێرکار، تەنها زانیاری سەرەکی ژمارەی خەڵک و خێزان تۆمار ئەکەن، باقی ١٣ رۆژەکەی تر، تەواوی زانیاری فۆرمی ئەلکترۆنی سەرژمێری تۆمار ئەکەن.
٢: ئەو هاوڵاتیانەی لەو دوو رۆژەدا لە کارو خزمەتن و ئێشکگرن وەکو کەرتەکانی پزیشکی و سەربازیی و ئەمنی و میدیایی ، ئەو هاوڵاتیانە ئەتوانن کارتی نیشتمانی خۆیان لەلای خێزانەکەنیان بەجێبهێڵێن و بێ دوو دڵی ،تیمی سەرژمێری تۆماریان دەکەن.
٣: بۆ ئەوانەی لەو رۆژەدا خۆیان، یان پێکەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان لەدەرەوەی وڵاتن، بەهۆیەکانی گەشتکردن و بازرگانی و چارەسەری پزیشکی ، ئەوانیش بەهەمان شێوە ئەتوانن کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەلای ئەندامانی پلە یەکی خێزانەکەنیان دابنێن، بۆ نمونە لەلای ماڵی خوشک، برا، دایک و باوک، ئەوانیش تۆمار دەکرێن.
٤: ئەگەر بەهەر هۆیەک رۆژی سەرژمێری تۆمار نەکرایت، مافی وڵاتنامەت لێ وەرناگیرێتەوە (جنسییە) .
٥: بۆ ڕەوەندی کوردستانی و عێراقی کە بە دونیادا بڵاو بونەتەوە، ئەوانیش هاوشێوەی ناوەوەی وڵات پاش سێ مانگی تر ،لەرێگای کونسوڵخانەکانی عێراق لەدەرەوەی وڵات تۆمار ئەکرێن و هیچ بەدگومانیی و دوو دڵییەکی ناوێت. بەڵگەش بۆ ئەم ڕاستیە، بەگوێرەی قانونی دەستەی ئامار ژمارە ٣٢ ی ساڵی ٢٠٢٣ مادەی (١٢) برگەی یەکەم ، دەبێت هاوڵاتی عێراقیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات ئەوانیش سەرژمێری بکرێن .
٦: بەگوێرەی قانونی دەستەی ئامار ژمارە (٣٢) ی ساڵی ٢٠٢٣ مادەی (١١) پێویستە پاش (١١) ساڵی تر سەرژمێری دانیشتوان بکرێتەوە و بۆهەر (١١) ساڵ جارێک سەرژمێری بکرێت.
٧: خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی تری مادەی ١٤٠ پێویستە بگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆتان، بەگەرانەوەتان گەرەنتی پاراستنی ناسنامەی مێژوویی شارەکەتان دەکەن.
سزاکانی سەرژمێری چین ؟
لەرووی قانونیەوە پرۆسەی سەرژمێری بە دوو قانون رێکخراوە، قانونی سەرژمێری دانیشتوان ژمارە (٤٠ )ی ساڵی ٢٠٠٨ و هەموارەکەی لەگەڵ قانونی دەستەی ئاماری عێراق ژمارە (٣٢ )ی ساڵی ٢٠٢٣ ئەمەی دووەمیان قانونێکی زۆر گرنگ و سەرەکیە ، لەو قانونەدا هاوڵاتی پابەندکراوە کە دەبێت بەشداری سەرژمێری بکات و بە پێچەوانەوە سزای قورسی زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی هەیە، سزاکان بەم شێوەیەن؛
١: ئەگەر هاوڵاتی ڕێگریکرد سەرژمێری بکەن ،بە گوێرەی یاسای دەستەی ئامار ژمارە(٣٢) ی ساڵی ٢٠٢٣ مادەی (١٨ ) برگەی (چوارەم) ، سزا ئەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (٣) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و سزادانی دارایی کە لە (٣) ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (٥) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
٢: ئەگەر هاوڵاتی زانیاری درۆی بە مەبەست پێشکەشکرد، بەگوێرەی هەمان قانون ، پاڵپشت بە مادەی (١٩) برگەی (یەکەم) هاوڵاتی زیندانی ئەکرێت بۆ ماوەیەک کە لە (٧) ساڵ زیاتر نەبێت و لەگەڵیدا سزادانی دارایی کە لە (٥) ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (١٠) ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.
تێبینی یاسایی:
هەموو هەو قانونانەی کە لە پەرلەمانی عێراقی دەرئەچن ، ئەبێت پەرلەمانی کوردستان بۆ کارپێکردنیان لە هەرێم دەنگی پێ بدات. هەرچەندە لەو ماوەیە پەرلەمان هەڵوەشاتەوە ، بەڵام پرۆسەی سەرژمێری گشتگیر و نیشتمانی و فیدراڵییە .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









