وردەكاری بڕی ئەو پاداشتەی دەدرێتە مامۆستا و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەدەبن

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەمڕۆوە قۆناغەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و بۆ ئەومەبەستەش ناوی 19 هەزار دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەڕێوە ببەن، بەرێوەبەری جێبەجێكاری پرۆسەكەش وردەكاری بڕی پاداشتی بژمێرەكان دەخاتەڕوو.
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆوە قۆناغەكانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی كردەیی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەومەبەستەش ماوەی دوو مانگە 700 مامۆستا و هەروەها ماوەی مانگێكیشە هەزار و 574 مامۆستای دیكە لە پرۆسەی گەمارۆسازیدا لەگەماڵ كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا 19 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان ناویان بۆ بوون بە بژمێر گەڕاوەتەوە، پڕۆسەی راهێنانپێكردنیان دوێنێ دەستیپێكردوە و تا سبەینێ ڕاهێنانەكانیان بەردەوام دەبێت، هاوكات جگە لە مووچەی مانگانە كە بڕەكەی 250 هەزار دینارە، بۆ هەر رۆژێكی راهێنانیش بڕی 10 هەزار دینار بۆ بژمێرەكان هەژمار دەكرێت، هاوكات سەرجەم بژمێر و مامۆستاكان تا 31/12/2024 لەگەڵمان دەمێننەوە بۆ هەرمانگێكیش بڕی 250 هەزاردینار وەردەگرن.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە عێراق ئەو مامۆستایانەی لە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان بەشداربوون لە سەرژمێرییدا وەك بژمێر كاریان پێدەكرێت، بەڵام ئێمە لە شارەكاندا دەیانكەینە بەرپرسی بلۆك، یان بەڕێوەبەری گەڕەك، لە گوندەكانیشدا هەر مامۆستایەك بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی گوندەكە 3 بۆ 5 گوندی رادەست دەكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
10كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









