
ئەو کۆترە شینکانەی راوکراوە
SNN
لە گەڵباخ لە سنوورى عەربەت راوچییەک لەسەر کوشتنى 30 کۆترە شینکە دەستگیرکرا و بەپێى یاساش سزاى پێبژاردن بۆ هەر کۆترە شینکەیەک 100 هەزار دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنوری گەڵباخی (ناحیەی عەربەت) توانیان هاوڵاتییەک دەستگیر بکەن ، کە خەریکی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوو لەجۆری ( کۆترە شینکە) .
هاوکات، دەستگیرا بەسەر یەک تاپڕ و یەک چەقۆ و 30 کۆتری ڕاوکراو لەگەڵ سێ سوێسکەی ڕاوکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
لەوبارەیەوە هێمن کەمەرخان، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانی رایگەیاندووە، لەڕووی یاساییەوە هەر هاوڵاتیەک سەرپێچی بکات و هەر کۆترێک لەم کۆترەشینکانە راوبکات رێکاری یاسایی بۆ دەگیرێتە بەر و بەپێی رێنمایی ژمارە 1ـى ساڵى 2021، راوکردنی یەک باڵندەی هاوشێوە بە 100 هەزار غەرامە دیاری کراوە.
بەپێی ئەو بڕگە یاساییەش بێت، ئەوا ئەو راوچییە لە بەرامبەر راوکردنى ئەو 33 کۆترە شینکە و سوێسکەیە سێ ملیۆن و 300 هەزار غەرامە بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بنکەى پۆلیسى دارستانى عەربەت شەوانە و رۆژانە مەفرەزە دەردەکەن بۆ پارێزگارى لە کۆترە شینکەکانى ناوچەکە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









