لیژنەی دارایی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكان دیاریدەكات

SNN
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت،سەرژمێری پێوەری سەرەكیی دابەشكردنی داهات و بەشەبودجەی تەرخانكراوە بۆ پارێزگاكان.عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەنجامدانی سەرژمێری رێگەیان پێدەدات لەسەر راستكردنەوەی پێدانی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان، لە بواری گەشەپێدان و وەبەرهێنان بۆ پارێزگاكان.
باسی لەوەشكرد، ئەم سەرژمێرییە، پێوەری سەرەكییە بۆ دابەشكردنی سەرچاوە و بەشەبودجەی نێوان پارێزگاكان، ئەوەش لەرێگەی بنكەی زانیاریی وردی دانیشتوان، كە چیتر خەمڵاندن و پێشبینی نەبێتە پێوەر بۆ بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكان، لەنێویشیاندا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری ئەنجامێك دەخاتە بەردەست بۆ دیاریكردنی پلەبەندیی پارێزگاكان لەڕووی هەژاری، بێكاری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوون.بڕیارە لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە،سەرژمێری گشتی دانیشتوان بەرێوەبچێت و تیایدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









