ئێران لەبارەی دۆخی “کۆما”ی عەلی خامنەی روونکردنەوە دەدات

عەلی خامنەیی
SNN
رۆژنامەی “یەدعیوت ئەحەرنوت”ی ئیسڕائیل رایگەیاند، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی عەلی خامنەی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوبراو دەچێتە دۆخی کۆما (بێهۆشی) و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چردایە، راستەوخۆ جێگرەکەی کاروباری وڵاتی گرتووەتە دەست.
لای خۆشییەوە میدیاکانی ئێران، ئەم هەواڵەیان رەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، خامەنی دۆخی تەندروستی زۆر جێگیرە و سەرقاڵی بەرێوەبردنی کارووباری وڵات و چاوی بەردوامی لەسەر دۆخی لوبنان و فەلەستینە، ئەو هەواڵانەشی نەیارانی ئێران بڵاوی دەکەنەوە دوورە لە راستییەوە.
رۆژنامەکانی ئیسڕائیل لە چەند هەواڵێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شورای ئێران لە ئێوارەی یەکشەممە، 17ی تشرینی دووەم، دۆخی عەلی خامنەی تێکدەچێت و دەچێتە دۆخی کۆماوە، ناوبراو دەبرێتە نەخۆشخانە و لە چاودێری چڕ دەمێنێتەوە و راستەوخۆ “موجتەبا ئەمینی” جێگری ناوبراو دەبێتە شوێنگرەوەی و کاروبارای وڵات بەرێوەدەبات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









