كورد هەیە بە 500 دۆلار ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت

SNN
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە ناوچە كوردستانییەكان كورد هەیە بە 500 دۆلار ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت.
كاروان یاروەیس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێچەوانەوەی هەموو ئەوانەی دڵنیایی دەدەن، مەترسیی قوڵی هەیە، ئەو سەرژمێرییە لە داهاتوویەكی نزیكدا، هێندەی دیكە چارەنوسی ناوچە كوردستانییەكان بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەچەند ساڵی رابردوودا بەئێستاشەوە جوتیاری كورد سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی بە عەرەبی هاوردە فرۆشتووە، بەشی زۆری ئەو خانوانەشی كە حكومەتی هەرێم وەك پشتێنەیەكی گرنگ لە زەنگاباد بۆ ئاوارە كوردەكان دروستیكردوون كە سەرووی 400 خانوو بوو، بە پارەیەكی كەم بە بەعەرەبی هاوردە فرۆشراون.
دەشڵێت، كوردی واهەیە، بە 500 دۆلار بەرتیل نفوسی عەرەبی هاوردە دەگوازێتەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و بەپێچەوانەشەوە بەهەمان پارە نفوسی كورد دەگوازێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









