مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی داوای دەستبەجێ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكەن

دڵشاد میرانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لە نوسراوێكی پارێزگاری سلێمانی دەكەن كە ئاراستەی بەغدا و بانكی ناوەندیی عێراقی كردووە سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیارێكی دادگەی باڵای فیدراڵیی لەبارەی تەوتینكردنی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو نوسراوەی پارێزگاری سلێمانی ئاراستەی بانكی ناوەندی عێراقی كردووە داواكاری سەرەكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە بەگشتی و پارێزگای سلێمانییە بە تایبەتی، بۆیە دەبێت فەرمانبەران ئازادبن لەوەی كە راستەوخۆ مووچەكانیان پێبدرێت و جێبەجێكردنی پرۆسەی تەوتین لە سلێمانی دەبێتە خاڵێكی وەچەرخان و گرنگ بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی شارەكە و ناوچەكە بە گشتیی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەستپێشخەرییەی پارێزگای سلێمانی جێگەی خۆشحاڵی هەموو فەرمانبەرانە چونكە دەرئەنجامی هەموو ئەو ستەمەی كە لە فەرمانبەر كراوە لە ساڵی 2014ەوە، وای لە فەرمانبەران و مامۆستایان كرد كە بۆ دەرچەیەكی یاسایی بگەڕێن بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایانی ناڕازی لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كە واژۆی شاهۆ عوسمان كەریم، جێگری پارێزگای سلێمانی لە پشكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی پێوەیە، ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراقی كردووە و تێیدا داوای كردووە كە رێكارەكانی پرۆسەی تەوتینكردنی مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە پارێزگاكەیان دەستپێبكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









