
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن سەرجەم تانەكانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی كردەوە و سەرجەمیشیان ڕەتكراونەتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆی ئەو 41 تانەیەی كە لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنی سیاسییەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن درابوون، ئەمڕۆ سەرجەمیان یەكلایی كرانەوە، بەجۆرێك سەرجەم تانەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكراوەنەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی پێشوو ئەنجامی 38 تانەی پێشكەشكراو لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانەوە یەكلاییكرایەوە و ئەمڕۆش ئەنجامی سێ تانەكەی دیكە یەكلایی كرایەوە بەوجۆرەش سەرجەم تانەكان یەكلا كراونەتەوە.
یەکلایی كردنەوەی تانەكان لەكاتێكدایە كە دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لایەنە سیاسییەكان و بەربژێرەكان 41 تانەیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پێشكەشكرد، بەجۆرێك 25 تانە لە سلێمانی، 12 تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆك و لە هەڵەبجەش تانەیەك پێشكەشكراو سەرجەمیشام رەتكرانەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









